سیاسەتی تایبەتمەندی

ئەپی «ئەکاونتی وەستا» — بەشێک لە بەرنامەی وەستاکان

دوایین نوێکردنەوە: ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦

١ پێشەکی

ئەم لاپەڕەیە ڕوونی دەکاتەوە کە ئەپی «ئەکاونتی وەستا» چ زانیارییەکت کۆدەکاتەوە، بۆچی بەکاری دەهێنین، و لەگەڵ کێ هاوبەشی دەکەین. ئەم ئەپە تایبەتە بە وەستاکان (کرێکارە پیشەییەکان) بۆ بەڕێوەبردنی پرۆفایلی خۆیان لەناو ماڵپەڕی «وەستاکان». بەکارهێنانی ئەپەکە بە مانای ڕازیبوونتە بەم سیاسەتە.

٢ چ زانیارییەک کۆدەکەینەوە؟

جۆری زانیارینموونە
زانیاری پرۆفایلناو، ژمارەی مۆبایل، پیشە(کان)، شار(ەکان)، وەسف، وێنەی پرۆفایل و وێنەی کار
زانیاری چوونەژوورەوەناوی بەکارهێنەر و پاسۆرد (بۆ چوونەژوورەوەی ئەکاونتەکەت)
دۆخی بەردەستبوونئایا ئێستا بەردەستیت بۆ کار، کاتی کار، نرخ
ڕەیتینگنمرەی کڕیارەکان بۆ کارەکەت (پابەندی بە کات و ڕازیبوون)
ئاماری بەکارهێنانژمارەی بینینی پرۆفایل، پەیوەندی و واتسئەپ لەلایەن کڕیارەکانەوە (بەبێ ناسنامەی کڕیار)
نامەکاننامەی نووسین/وێنە/دەنگ کە لە ستافەوە بۆت دەنێردرێت

ئێمە هیچ زانیارییەکی نایاسایی وەک شوێنی GPS، کۆنتاکتەکان، یان مێژووی گەڕان کۆناکەینەوە.

٣ بۆچی ئەم زانیاریانە پێویستمانە؟

  • بۆ دروستکردن و نیشاندانی پرۆفایلی گشتیت لەناو ئەپی «وەستاکان»، تاکو کڕیارەکان بتدۆزنەوە.
  • بۆ چوونەژوورەوەی سەلامەتی ئەکاونتەکەت.
  • بۆ ئاگادارکردنەوەت لە داواکاری پەسەندکراو/ڕەتکراوە، نزیکبوونەوەی ماوەی لیستەکەت، و نامەی نوێ.
  • بۆ نیشاندانی ئاماری بەکارهێنان بۆ خۆت (بۆ ئەوەی بزانیت کڕیارەکان چەند جار پرۆفایلەکەت بینیوە).
  • بۆ باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان.

٤ هاوبەشکردنی زانیاری

پرۆفایلی تۆ (ناو، پیشە، شار، وێنە، ژمارە) دوای پەسەندکردنی ستاف، بە گشتی لەناو ئەپی «وەستاکان» بۆ هەموو کڕیارەکان دیارە — ئەمە مەبەستی سەرەکی ئەپەکەیە. ئێمە زانیارییەکانت نافرۆشین بە لایەنی سێیەم بۆ مەبەستی بازاڕگەری.

زانیارییەکانت لەسەر ڕاژەکاری پارێزراو هەڵدەگیرێن و بۆ پیشاندانی گشتی پرۆفایلی پەسەندکراوت بەکاردێت. ئێمە خزمەتگوزاری پێداگری دیکەی لایەنی سێیەم بەکاردەهێنین کە تەنها بۆ هەڵگرتن و پیشاندانی داتاکەت، نەک بۆ مەبەستی بازاڕگەری یان فرۆشتنی زانیاری.

٥ هەڵگرتنی زانیاری لەسەر مۆبایلەکەت

ئەگەر بژاردەی «چوونە ژوورەوە لەبیر مەکە» چالاک بکەیت، ناوی بەکارهێنەر و پاسۆردەکەت بە شێوەیەکی کۆدکراو (نەک بە شێوەی ڕاستەقینەی خوێندراو) لەسەر مۆبایلەکەت خۆت هەڵدەگیرێت — نەک لەسەر ڕاژەکار. دەتوانیت لە هەر کاتێک لە لاپەڕەی چوونەژوورەوە بیسڕیتەوە.

٦ مۆڵەتەکانی ئەپ

مۆڵەتبۆچی
ئینتەرنێتبۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕاژەکار و بارکردنی زانیاری
ئاگادارکردنەوە (Notifications)بۆ ناردنی ئاگادارکردنەوەی داواکاری/نامە/ماوەی لیستە
وێنە/گالەریبۆ هەڵبژاردنی وێنەی پرۆفایل و وێنەی کار لە کاتی داواکردنی تۆ
ئەپی «ئەکاونتی وەستا» داوای مۆڵەتی مایکرۆفۆن ناکات و دەنگ تۆمار ناکات. تەنها بۆ گوێگرتنی دەنگی نێردراو لەلایەن ستافەوە بەکاردێت.

٧ ماوەی هەڵگرتنی زانیاری

  • نامەکان دوای ٣٠ ڕۆژ خۆکار دەسڕدرێنەوە.
  • داواکاری بڕیاردراو (پەسەندکراو/ڕەتکراو) دوای ٦٠ ڕۆژ خۆکار دەسڕدرێتەوە.
  • ئامارەکان دوای ١٢٠ ڕۆژ خۆکار دەسڕدرێنەوە.
  • پرۆفایل و ئەکاونتەکەت هەتا ئەو کاتەی داوای سڕینەوەی بکەیت دەمێنێتەوە.

٨ مافەکانت

  • بینین/گۆڕین: لە هەر کاتێک دەتوانیت زانیارییەکانی پرۆفایلت لەناو ئەپەکەدا ببینیت و گۆڕانکاری تێدا بکەیت.
  • سڕینەوە: دەتوانیت داوای سڕینەوەی هەموو زانیارییەکانت و ئەکاونتەکەت بکەیت بە پەیوەندیکردن بە ستاف (لە خوارەوە).
  • وەستاندن: دەتوانیت داوابکەیت پرۆفایلەکەت لە ئەپی کڕیارەکان بشاردرێتەوە بەبێ سڕینەوەی ئەکاونتەکەت.

٩ پاراستنی مندااڵن

ئەم ئەپە بۆ وەستا و کرێکارانی گەورەسالە. ئێمە بە ئاگایی زانیاری کۆناکەینەوە لە کەسانی تەمەن لە ١٨ ساڵ کەمتر.

١٠ گۆڕانکاری لەم سیاسەتە

ئەگەر گۆڕانکارییەکی گرنگ لەم سیاسەتەدا بکەین، بەرواری «دوایین نوێکردنەوە»ی سەرەوە نوێ دەکەینەوە. پێشنیار دەکەین هەندێک جار سەردانی ئەم لاپەڕەیە بکەیت.

١١ پەیوەندیمان پێوە بکە

ئەگەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی تایبەتمەندی، یان دەتەوێت داوای سڕینەوەی زانیارییەکانت بکەیت:

💬
ستافی ئەپڵیکەیشنی وەستا پەیوەندی یان واتسئەپ
07807576034